ئه‌و خواردنانه‌ی یارمه‌تی نه‌مانی نه‌خۆشى خه‌مۆكی ده‌ده‌ن كامانه‌ن

تەندروستی :: 16/07/2019‌ :: 4014‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


خه‌مۆكی یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كانی ئێستاى جیهان، بۆیه‌ خواردنی ته‌ندروست و ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌ى هه‌وكردن كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌ و دژه‌ خه‌مۆكین، بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ پێوستن.

گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتین له‌: 
- هه‌نگوین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ماره‌خانه‌كانى مێشك هه‌یه‌، دژه‌ خه‌مۆكیه‌ و دڵخۆشكه‌ره‌.
- شۆكۆلاته‌، ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركردنی ئاندروفین و سیرۆتۆنین. 
- ته‌ماته‌، چه‌ورییه‌كانی مێشك ده‌پارێزێت.
- له‌ پێكهاته‌ی سێودا رێژه‌یەكی به‌رچاو ڕیشاڵ هه‌یه‌ و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
- میوه‌ی ئاڤۆكادۆ، ئه‌سیده‌ چه‌ورییه‌ پێویسته‌كان بۆ مێشك دابینده‌كات.
- له‌ پێكهاته‌ی لیمودا ماده‌ی فلانۆئید هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ركی پاراستنی مێشكی له‌ ئه‌ستۆدایه‌.
- گوێز مێشك دەپارێزێت و خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه‌.
- كافائینی قاوه‌ سیسته‌می ناوه‌ندی ده‌وروژێنێت و ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی سیرۆتۆنین و دۆپامین كه‌ دوو مادده‌ی دژه‌ خه‌مۆكین.
- شلیك به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین و ئه‌نتی ئۆكسیده‌كانه‌، دژه‌ خه‌مۆكییه‌.
- توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكرایكردووه‌: قارچك به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دژه‌ خه‌مۆكییه‌.

پ: ئا.ح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure