ئه‌م نیشانانه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌می ڤیتامین B هه‌یه‌

تەندروستی :: 16/07/2019‌ :: 3344‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


ڤیتامینه‌كانی گروپی B، به‌تایبه‌ت ڤیتامین B6 رۆڵێكی گرنگیان له‌ هاوسه‌نگكردنی: رەفتار، یادەوەری، خه‌وتن و حه‌ز بۆ خواردنه‌كان، هه‌یه‌.


ڤیتامین B6، به‌رگرى جه‌سته‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌وكردندا بەهێز ده‌كات، ئۆكسجین ده‌گوازێته‌ بۆ گشت  ئه‌ندامانی جه‌سته‌، هه‌روه‌ها خۆراكه‌كان له‌ جه‌سته‌دا  ده‌گۆڕێت به‌ وزه‌.

پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئه‌م نیشانانه‌ به‌ نیشانه‌ی كه‌می  ڤیتامین B6 له‌ جه‌سته‌دا ناوده‌به‌ن:
- وشكی لێوه‌كان
- كێشه‌كانی پێست و له‌وانه‌ وشكی پێست، زیپكه‌ و هه‌ستیارییه‌كان
- دڵتێكهەڵاتن له‌كاتی به‌یانیاندا 
- توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌كانی سنگ، گه‌ده‌، پڕۆستات و سورێنچك
- سڕبوونی ده‌ست و پێ 
- دابه‌زینی ئاستی بیره‌وه‌ری و یادگه‌
- بێهێزبوون و لاواز بوونی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure