كچه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كى ئینستگرام به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ كوژرا

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 2972‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

رۆژى شەممەى رابوردوو کچە ئەستێرەیەکى تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام کە ئەمریکی یە بەدەستی خۆشەویستەکەى کوژرا. پاشان، بکوژەکەى هەوڵى خۆکوشتنی داوە و دواى ئەوەى چەند چەقۆیەکی لەخۆى داوە، پۆلیس فریاى کەوتووە و لەمردن رزگارى کردووە.


بەپێی رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى "ئەو کچە ئەستێرەیە تەمەنى 17 ساڵە و ناوى بیانکا دیڤێنسە، دوو مانگ پێش ئێستا پەیوەنديی خۆشەویستى لەگەڵ گەنجێکى تەمەن 21 ساڵ بەستووە بەناوى بڕاندۆن کلارک".

دواى ئەوەى کێشەیەک لە نێوانیان دروست بووە، ئەو پیاوە چەند چەقۆیەکى لە ملى ئەو کچە داوە و  کوشتویەتی، پاشان وێنەى تاوانەکەى لە سایتێکى تایبەت بە یارییە ئەلکترۆنییەکان لە ئەمریکا بەناوى (دیسکۆڕد) بڵاوکردووەتەوە. 

لە کۆتاییدا پێش ئەوەى دەستگیر بکرێت، چەند چەقۆیەک لەخۆى دەدات و پێش ئەوەى گیانى لەدەستبدات، پۆلیس یارمەتی دەدات، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێرى چڕدایە تا ئەو کاتەى چاک دەبێتەوە و دەدرێتە دادگا.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure