پێشبینى ئەستێرەکانى بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 3880‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کاوڕ
هەوڵدەدەیت لەکاتى کارکردندا خۆت دەربخەیت بۆ ئەوەى بەجوانترین شێوە دەرکەویت، لە رووى سۆزدارییەوە بەهۆى غیرەکردنەوە دووچارى کێشە دەبیتەوە، هەوڵبدە کۆنترۆڵى خۆت بکەیت.

گا
ماندوبوونت بەفیڕۆ نەڕۆیشتووە هەمووان بە کارەکەت دەزانن، بۆیە تەماشاى رابوردوو مەکە و رۆژێکى پرشنگدار چاوەڕوانتە، لە رووى سۆزدارییەوە هەست بەخۆشییەکى زۆر دەکەیت کە منداڵەکانت ئەنجامى باشیان بەدەستهێناوە و شانازییان پێوە دەکەیت و خۆشەویستییەکەت بەرامبەریان زیاد دەکات.

دووانە
  هەڵسوکەوتى بەڕێوبەرەکەت نیگەرانت دەکات و تووشى دڵەڕاوکێ دەبیت، لە رووى سۆزدارییەوە بەهۆى توڕەبوونى بەردەوامت دڵى خۆشەویستەکەت بریندار دەبێت، هەوڵبدە بە شێوەیەکى پێشەیی مامەڵە بکەیت

قڕژاڵ
بەهۆى ئەو فشارانەى لەسەرتە بەشێوەیەکى نادادپەروەرانە مامەڵە دەکەیت، هەوڵبدە نەکەویتە کێشەوە لە رووى سۆزدارییەوە هەلێکى نوێت بۆ رێکدەکەوێت کە چاوت بە خۆشەویستێکى نوێ بکەوێت.

شێر
پێشکەوتنێکى بەرچاو دەبینیت لە کارەکەتدا، بەڵام ئاگادارى کات بە، چونکە وەک دوژمن سەیرت دەکات بۆیە کارەکانت لەکاتى خۆیدا ئەنجامبدە، لە رووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە بەڕاشکاوانە خۆشەویستی بۆ دەربڕیت.

فەریک
هەوڵدەدەیت لەکاتى کارکردندا هاریکارى هەمووان بکەیت، بۆیە لەم ماوەیەدا بە ئامانجى خۆت دەگەیت لە رووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرتە.

تەرازوو
هاوڕێکانت لەکاتى کارکردندا پرست پێدەکەن و بەئامۆژگارى تۆ هەڵسوکەوت دەکەن، هەوڵبدە کەسیان لەدەستنەدەیت، لە رووى سۆزدارییەوە کاتێکى خۆش و ئارام بەسەر دەبەیت.

دووپشک
کارێکى نوێت دەستدەکەوێت و کاتێکى خۆش بەسەر دەبەیت لەگەڵ هاوپیشە نوێیەکانت، لە رووى سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت زۆرى خۆشدەوێیت و متمانەت پێدەکات، هەوڵبدە بیپارێزیت.

کەوان
بێدەنگى باشترین چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنى ئەو کێشانەى رووبەڕووت دەبێتەوە، هەوڵبدە کۆنتڕۆڵى خۆت لەدەست نەدەیت، لەرووى سۆزدارییەوە تووشى هەندێک کێشە دەبیت لەبەر ئەوەى وەک پێویست گرنگى بە خۆشەویستەکەت نادەیت.

گیسک
کێشەکانى کارەکەت بەرەو گەورە بوون دەڕوات، هەوڵبدە بە زووترین کات چارەسەریان بکەیت و کەمیان بکەیتەوە، لە رووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە دڵى خۆشەویستەکەت رازى بکەیت پێش ئەوەى لەدەستى بدەیت.

سەتڵ
بەهۆى ئەو گوشارە زۆرانەى روتتێدەکات، هەوڵدەدەیت شوێنى کارەکەت بگۆڕیت، ئەمەش پێویستى بە بیرکردنەوە هەیە تاکو نەکەویتە هەڵەوە، لە رووى سۆزدارییەوە تۆ کەسێکى رۆمانسیت هەمیشە هەوڵدەدەین دڵى خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنیت و دیارى پێشکەش بکەیت ئەمەش دڵخۆشى دەکات.

نەهەنگ
بەهۆى لێهاتوویتەوە دەبیتە جێگاى سەرنجى بەرێوبەر و هاوڕێیەکانت، لەخۆبایی مەبە و هەوڵبدە ئەو متمانەیە لەدەست نەدەیت، لەرووى سۆزدارییەوە جیابوونەوە لە خۆشەویستەکەت ماناى ئەوە نییە کە ژیان کۆتایی پێهاتووە، هیوایەکى تازە بەخۆت ببەخشە.

و: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure