كچه‌ پێشكه‌شكارێك كۆچى دوایى كرد و ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردرێت

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 22867‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


سه‌رله‌به‌یانى (رۆژى هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019) پێشكه‌شكارێكى بریتانى كۆچى دوایى كرد، ئەمڕۆش سێشەممە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی بەڕێوەدەچێت.


ئێمیڵى هارتریج كچێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵى بریتانییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ پێشكه‌شكاره‌ دیاره‌كانى بریتانیا، سه‌رله‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانى باشورى له‌نده‌ن له‌بریتانیا له‌سه‌ر سكووته‌ره‌ كاره‌باییه‌كه‌ى بارهه‌ڵگرێك لێیده‌دات و جه‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەو وڵاتە "ئەمڕۆ لە شاری لەندەن مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی بەئامادەبوونی کەسوکار و هاوڕێکانی بەڕێوەدەچێت".

بەپێی زانیارییەکانی میدیای بریتانی "تا ئێستا شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی ئێمیڵى کردووە بەژێرەوە دەستگیر نەکراوە".

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure