ئەم خۆراکانە زیبکە زیاد دەکەن

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 1294‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاریگەرییەكانی زیبکە بەشێكن لەو كێشانەی كە خەڵكێكی زۆر گرفتاری بوون و ڕزگاربوون لێیان كارێكی ئاسان نیە بۆیە باشتر وایە تا دەكرێت لەو هۆكارانە دووربكەوینەوە كە دروستبوونی زیبکە خێراتر و زیاتر دەكەن بە تایبەت ئەم خۆراكانەی خوارەوە:


1.شیرینی و دانەوێڵە : شیرینی و دانەوێڵە و ئیشی هەویر بە گشتی زۆر بە كەڵك نین بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئێستا دەركەوتووە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین لە خوێندا پەیوەندی هەیە بەم جۆرە زیپكەیەوە . ئیسنۆلینیش بە خواردنی شیرینی و دانەوێڵە و ئیشی هەویر بەرزدەبێتەوە.

2.بەرهەمەكانی شیر: زۆربەی توێژینەوەكان بۆیان دەركەوتووە كە پەیوەندی هەیە لە نێوان بەرهەمەكانی شیر و دەركەوتنی زیبکە لە هەرزەكاریدا بۆ نموونە ئەوانەی دۆندرمە و بەرهەمەكانی تری شیر بە بەردەوامی دەخۆن چوار هێندەی كەسانی تر زیاتر توشی زیبکە دەبن.

3.خواردنە خێراكان: زیبکە پەیوەستە بەو سیستمە خۆراكیەوە كە كالۆری زۆری تێدا بێت بۆیە پەتاتەی سورەوەكراو و هەمبەرگر و خواردنە خێراكانی دیكە زۆر كاریگەرن لە دروستبوونی زیبکە.

4.خۆراكی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا: ئەو سیستمە خۆراكیانەی كە ڕێژەیەكی زۆر ڕۆنی گەنمەشامی و زەیتەكانی تری تێدایە ئەگەری دروستبوونی زیبکە زیاتر دەكەن بە پێچەوانەی ئەو خۆراكانەوە كە ئۆمێگا3 یان تێدایە.
5.شوكولاتە: شوكولاتە یەكێكە لە هۆكارەكانی زیبکە. خواردنی 25 گرام شوكولاتەی ڕەش لە ڕۆژێكدا ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشە پێست چەند بەرامبەر دەكات.
6.بۆدرەی پڕۆتین: كە تەواوكەرێكی بەناوبانگی خۆراكە و دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمینیەكان گەشەكردنی خانەكانی پێست زیاتر دەكات و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دروستبوونی زیبکە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure