نهێنییەکی سەیری دۆشاوی تەماتە ئاشکرادەبێت

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 15187‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هیچ ماڵ و چێشتخانەیەكی جیهان بە بێ دۆشاوی تەماتە كارەكانی ناڕوات بەڕێوە چونكە دۆشاوی تەماتە پێكهاتەیەكی گرنگی خۆراكی ڕۆژانەیە. بەڵام ئایا دەزانیت لە پشت ئەو قتووە بچوكەوە چ چیرۆكێكی خەمناك هەیە؟

هەرێمی بۆلیای ئیتاڵیا ئەمساڵ ڕووبەڕووی هاوینێكی زۆر گەرم بووەتەوە ئێستا وەرزی ڕنینی تەماتە لەو ناوچەیە خەریكە دەست پێدەكات.

نرخی ئەم بازرگانیە دەگاتە ملیارەها دۆلار چونكە ئیتاڵیا سەرچاوەی زیاتر لە %80 ی هەموو هەناردەكانی قتووی دۆشاوی تەماتەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش پێنجەمین هەناردەكەری دۆشاوی تەماتەیە. لە پێش ئەم ژمارە گەورانەوە بەهێزترین تۆڕی مافیای جیهان و بەكارهێنانی كۆیلە لە كرێكارانی وڵاتە ئەفریقیەكانەوە شاردراونەتەوە ئەو كۆیلانەی كە لە خانووی تەنەكەدا دەژین و كت و پڕ دەمرن.

لێپرسراوی یەكێتی كشتوكاڵ، ڕۆكۆ بۆگریس بە ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بڕیتانی ڕاگەیاند كڕیار پێویستە بزانێت ئەو دۆشاوی تەماتەیەی كە لە سوپەر ماركێتەكاندا دەیكڕێت تەنیا هەر تەماتە نیە بەڵكو زۆرجار كورتكراوەی تاوان و چەوساندنەوەیە. ئەم كرێكارانە بە قاچاخ ساڵانە لە ئەفریقاوە دێنە ئیتاڵیا بۆ كاركردن لە وەرزی ڕنینی تەماتەدا و بە خراپترین شێوە و بە كەمترین كرێ دەچەوسێنرێنەوە. ئەم كرێكارانە بۆیە بەو بارودۆخە سەختەی كاركردن لە ئیتاڵیادا ڕازین چونكە لە وڵاتی خۆیاندا هەلی كاركردنیان دەست ناكەوێت. هەر ئەمەشە وای كردووە ئیتاڵیا ببێتە ئامانجی سەدان هەزار هاووڵاتی كیشوەری ئەفریقا كە هەوڵیانداوە بە قاچاخ لە دەریای ناوەڕاست بپەڕنەوە و خۆیان دەرباز بكەن لە بارودۆخی سەختی وڵاتەكانیان. هەر كرێكارێك لەو هەرێمەدا كار دەكات 3.5 یۆرۆی پێ دەدرێت لە بەرامبەر ڕەنینی 300 كیلۆ تەماتەدا و ئەگەر بەم نرخە ڕازی نەبن ئەوا پشتگیریان پێ نادرێت كە لە ئیتاڵیادا كار دەكەن و بەم هۆیەشەوە دەست بەجێ لە ئیتاڵیا دەردەكرێت. 

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure