ژنێك كارێكى قێزه‌ون به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌ى ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 2837‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ژنێك كچه‌كه‌ى ناچار ده‌كات ماوه‌ى سێ ساڵ له‌گه‌ڵ ته‌رمى نه‌نكیدا بژى.


به‌پێى سایتى ئاڕ تى روسى، دیلیسا نافون كیراتون ژنێكى ته‌مه‌ن 47 ساڵى ئه‌مریكییه‌ و له‌ ویلایه‌تى ته‌كساس ده‌ژى، ساڵى 2016 كاتێك دایكى كه‌ ته‌مه‌نى 71 ساڵ بووه‌ له‌ماڵه‌وه‌ كه‌وتووه‌ به‌ده‌مدا، یارمه‌تى نه‌داوه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیسى ته‌كساسدا ده‌ركه‌وتووه‌، دایكى دیلیسا چه‌ند رۆژێك دواى كه‌وتنه‌كه‌ى كۆچى دوایى كردووه‌، دیلیسا له‌ژوورى نووستنێكى ماڵه‌كه‌دا ناشتوویه‌تى و به‌كه‌سى نه‌وتووه‌.
دیلیسا ئه‌و ژووره‌ى دایكى تێدا ناشتووه‌، كردوویه‌تى به‌ژوورى نووستنى كچه‌كه‌ى كه‌ ته‌مه‌نى هێشتا نه‌بووه‌ به‌ 15 ساڵ و ماوه‌ى سێ ساڵه‌ كچه‌كه‌ى له‌و ژووره‌دا ده‌ژى.
(رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 7ى ته‌مموزى 2019) خزمه‌تكارى منداڵه‌كه‌ هه‌ستى به‌بۆنێكى ناخۆشكردووه‌ و په‌یوه‌ندى به‌پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌، پۆلیس چوونه‌ته‌ ژووره‌كه‌ و زه‌وییه‌كه‌یان هه‌ڵكه‌ندووه‌ و ته‌رمى ژنه‌ پیره‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ شی بووه‌ته‌وه‌ و بۆگه‌نى كردووه‌.
دیلیسا ده‌ستگیركراوه‌ و (رۆژى چوارشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموزى 2019) دادگایى كراوه‌ و  سزاى دارایى 10 هه‌زار دۆلار و 20 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا دراوه‌.

و: هونه‌ر كه‌مال   

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure