ژنێك به‌دزى خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ كارێك ده‌كات تووشى كاره‌سات ده‌بێت

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 2390‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ژنێك به‌نهێنى ده‌چێته‌لاى پزیشكێك بۆ نه‌شته‌گه‌رى ده‌رهێنانى چه‌ورى ورگ، به‌ڵام گیان له‌ده‌ستده‌دات.


نۆرى بۆبادیلا ژنێكى ته‌مه‌ن 43 ساڵى فلیپینییه‌، له‌شارى مانیلا بێئه‌وه‌ى پرس به‌خێزانه‌كه‌ى بكات، سه‌ردانى پزیشكێكى جوانكارى كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى چه‌ورى ورگى بۆ ده‌ربهێنێت، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و كۆچى دوایى كردووه‌.

به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس، نۆرى له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا هه‌ناسه‌دانى وه‌ستاوه‌ و كۆچى دوایى كردووه‌، ئێستا ئه‌و پزیشكه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆكردووه‌ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیركراون و نۆرینگه‌كه‌شیان داخستووه‌.

و: هونه‌ر كه‌مال

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure