دەیان باڵندە بە برینداری دەکەونە خوارەوە

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 266‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
دانیشتووانی شاری ئادیلادی ئوستورالیا خه‌م دایانی گرتووه‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌یان باڵنده‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ برینداری ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ وه‌ك دیمه‌نێكی فیلمی ترسناك وابێت.

نزیكه‌ی 60 باڵنده‌ی جۆری "كۆریلا" ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ و برینداربوون له‌ نزیك شاره‌كه‌ و پاش ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی "كاسپه‌ر"ی ڕزگاركردنی باڵنده‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م ڕووداوه‌ سه‌یره‌ كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێك ئه‌م باڵندانه‌یان ده‌رمان خوارد كردووه‌ و ژه‌هراوی كراون.

ته‌نیا دووان له‌ باڵنده‌كان مردبوون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ كه‌وتبوونه‌ سه‌ر زه‌وی و ده‌نگێكی به‌رزی وه‌ك هاواریان ده‌رده‌كرد و نه‌یان ده‌توانی بفڕن، پزیشكە ڤێرتێنەرییەکان هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ باره‌ی ئه‌و جۆره‌ ژه‌هره‌ی كه‌ به‌كارهێنراوه‌ و بۆ ئەوەی یارمەتی دەسەڵاتداران بدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کارەکەیان کردووە.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure