گەر لیمۆ بکوڵێنیت و ئاوەکەی بخۆیت، چی لە جەستەت ڕوودەدات

تەندروستی :: 15/07/2019‌ :: 4918‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لیمۆ یەکێکە لە میوە مزرەمەنیە بەتام و سوودبەخشەکان، لەزۆربەی خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەیش توێکڵەکەی چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆجەستە لەوانە:

 

ئەگەر توێکڵی لیمۆ لەڕەندە بدرێت و بکرێتە زەڵاتەوە تامێکی زۆر خۆشی پێدەبەخشێت.
بەکاردەهێنرێت بۆ دابەزاندنی کێش، توێکڵی ٣ لیمۆ بکەرە سێ پەرداخ ئاوەوە و بیکوڵێنە لەسەر ئاگرێکی هێواش، دایبنێ تاسارد دەبێتەوە، بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە دوای نانخواردن پەرداخێکی لێبخۆرەوە، دەبێتە هۆی توانەوەی چەوریی کەڵەکەبووی جەستە و باشکردنی کرداری هەرس و نەمانی ئاوساوی سک.

ئەوکەسانەی کێشەی دڵتێکهەڵاتنیان هەیە لەکاتی گەشتکردن بەفڕۆکە و ئۆتۆمبیل، بۆنکردنی توێکڵی لیمۆ باشترین چارەسەرە، یان بۆ خانمانی دووگیان.

 

وەرگێڕان: پەری
پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure