ئەگەر ئەم نیشانانەت لەگۆشتی مریشکدا بینی مەیخۆ

تەندروستی :: 15/07/2019‌ :: 10914‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


وەکو دەزانین گۆشتی مریشک یەکێکە لەو خواردنانەی خواستێکی زۆری لەسەرە و تامێکی خۆشی هەیە و سوودێکی زۆر بەجەستە دەگەیەنێت.

 

توێژینەوەیەک کە لەلایەن خولی"ltalian journal of Animal Science" ئەنجامدرابوو ئاشکرایکرد گۆشتی مریشکی سروشتی پەمەییە، جیاواز لەو ڕەنگە مەترسی بۆ تەندروستی دەبێت.

 

هەروەها ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەزانکۆی" بۆلۆنیا" ئەنجامدرابوو ئاشکرایکرد، دەرکەوتنی ئەم نیشانانە لەگۆشتی مریشکرا مەترسیدارە و نابێت بخورێت:

 

 هێڵی سپی: دەرکەوتنی ئەم نیشانەیە واتا لەخۆگرتنی ڕێژەیەکی ناسروشتی و لەڕادەبەدەری چەوری لەو گۆشتەدا کە دەگاتە ٢٢٤%.


گۆڕانکاری لەڕەنگدا: زەرد هەڵگەڕانی گۆشتی مریشک واتا ئەو گۆشتە بەها خۆراکییەکەی لەدەستداوە و هەمان تامو چێژ نابەخشێت لەکاتی خواردنیدا.


کێشی زۆر: توێژینەوەیەک ئاشکرایکردوە ئەگەر کێشی مریشک لەماوەیەکی کەمدا ٣ کیلۆگرام تێپەڕێنێت، خواردنی مەترسیدارە چونکە ئەو خۆراکەی پێیدراوە دەوڵەمەندە بە زەیت و چەورییە ناتێرەکان، خواردنی گۆشتی ئەو مریشکە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت.

 

وەرگێڕان: پەری 
پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure