ڤیدیۆ: لە شاری یارییەک رووداوێکی دڵتەزێن روویداو قوربانی هەیە

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 16569‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ماڵپەڕی" زە سەن"ی بریتانی ڤیدیۆی رووداوێکی ترسناکی بڵاوکردەوە لەیەکێک لە پارکەکانی شاری یاری هیندستان، قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.

 

لەگرتەکەدا دەردەکەوێت یەکێک لە یاریەکانی ناو شاری یاری بەناوی" بندل دیسکوفری" کە ٣١ کەسی لەسەربوو لەکاتی ئیشکردندا دەبێت بەدوولەتەوە و دەشکێت، دەستبەجێ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٧ی تریش بریندارن و هەندێکیان ژیانیان لەمەترسیدایە.

 

رووداوەکە لە شاروچکەی ئەحمەد ئاباد روویداوە، ئەفسەر"فیجای نهر" وتی:" لەبارەی ئەو رووداوەوە فەرمان دەرکراوە لێکۆلینەوە ئەنجامبدرێت و هۆکاری رووداوەکە بزانرێت.

 

وەرگێڕان: پەری 
پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure