یەکەم منداڵ لە حەجی ئەمساڵدا لەدایکبوو، وێنەکەی ببینە و بزانە ناوی چیە؟

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 7698‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


وەزارەتی ناوخۆی سعودییە ئاشکرایکرد: بڕوانامەی لەدایکبوونیان بۆ یەکەم منداڵی وەرزی حەجی ساڵی 1440ى كۆچی دەرهێناوە.

دوێنێ محەمەد جاسر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شاری مەدینە لەسەر زاری وەزارەتی ناوخۆی سعودییەوە ئاشکرایکرد: "وەزارەتی ناوخۆ بەڵگەنامەی لەدایکبوونی بەخشیوە بە منداڵەکەی حاجی "دڵشاد" کە بەڕەچەڵەک هیندیە، ئەمەش پاش ئەوەی ژنەکەی لە مەدینە منداڵیبوو".
هەروەها محەمەد جاسر ئاماژەی بەوەشدا: "دایک و باوکی منداڵەکە لەسەر ئەوە رێککەوتوون ناوی بنێن "ئەحمەد ئەلمەدینە" وەک ئاماژەیەک بۆ شاری مەدینە کە منداڵەکەی تیادا لەدایکبووە".
باوکی منداڵەکە دڵخۆشی خۆی بە لەدایکبوونی منداڵەکەی و ئەو خزمەتگوزاریانە دەربڕی کە نەخۆشخانەکە بۆی رەخساندوون.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure