باوکێک كچە حەوت ساڵانه‌كه‌ى ده‌خنكێنێت...وێنه‌كه‌ى ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 15131‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بوشەهر لە ئێران رایدەگەیەنێت: پیاوێك لە بڕیارێكی كتوپڕدا منداڵە حەوت ساڵانەكەی خنکاندووە و خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

خەلیل واعزی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بوشەهر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "شەوی رابوردوو، لە نەخۆشخانەی شاری جەمی سەر بە پارێزگای بوشەهر، هەواڵی گیان لەدەستدانی كچێكی تەمەن حەوت ساڵانیان دایە پۆلیس".

دوای رووداوەكە  مەحمود، باوكی ئەو كچە حەوت ساڵانە خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و وتویەتی: "من پارمین، كچەكەم بە قەدەر هەموو جیهان خۆش دەویست، كاتژمێر هەشتی شەوی رابوردوو، هێنامە دەرەوە  و باڵندەیەكی مینام بۆ كڕی، كاتژمێرێك دوای ئەوە لە باوشمدا خنكاندم تا لەم جیهانە رزگاری ببێت و بچێتە بەهەشتەوە".

واعزی وتوشیەتی: "بە داخێكی زۆرەوە تاوانبارەكە ئەندازیاری یەكێك لە كۆمپانیاكانی پیترۆكیمیایی ناوچەی پیشەسازی عەسەلویەیە".

 

پێداچونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure