ئاگاداری ئه‌مه‌به‌ ئه‌گه‌ر ژه‌مه‌كانت پڕۆتینی زۆری تێدایه‌

تەندروستی :: 16/07/2019‌ :: 337‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

ئه‌گه‌ر له‌ ژه‌مه‌كانتدا بڕێكی زۆر پڕۆتین ده‌خۆیت پێویسته‌ ئاگادار بیت، چونكه‌ زۆربه‌ی له‌ له‌شتدا ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری و شه‌كر، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی كیمیایی له‌شت هه‌بێت كه‌ ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ش ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ په‌ره‌دان به‌ خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی.

به‌ پێی ماڵپه‌ڕی " medicinenet"، كاتێك پڕۆتین له‌و ڕێژه‌یه‌ زیاتر ده‌خۆیت كه‌ له‌شت پێویستی پێیه‌تی ئه‌گه‌ری تووشبوونت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و گه‌شه‌كردنی ئه‌و خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییانه‌ زیاتر ده‌كه‌یت.

گورچیله‌كان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌شن كه‌ پاشه‌ڕۆی ناو خوێن ده‌كه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام كاتێك پڕۆتینی زۆر ده‌خۆیت كار ده‌كاته‌ سه‌ر كاری گورچیله‌كانت و ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونه‌وه‌ و به‌رد له‌ گورچیله‌دا دروست ده‌كات.
و: كێوان
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure