ڤیدیۆی ناو چێشتخانه‌یه‌ك به‌ نهێنی دەگیرێت و خه‌ڵگ قێزی لێ ده‌كه‌نه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 11252‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كه‌سێك کە چووەتە چێشتخانه‌ی "هوته‌رز " كه‌ له‌ ئه‌مریكا شوێنێكی زۆر ناسراوه‌ و خه‌ڵك بۆی ده‌چێت، به‌ دزییه‌وه‌ ڤیدیۆی به‌شی ناوه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه‌ گرتووە و باوه‌ڕ ناكرێت چه‌ندێك شوێنێكی پیس و قێزه‌ونه‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ چێشتخانه‌كه‌ كار ده‌كه‌ن زۆر گرنگی ناده‌ن به‌ پاكوخاوێنی و ئه‌و شوێنه‌ی خواردنه‌كانی لێ ئاماده‌ ده‌كرێت زۆر پیسوپۆخڵه‌ و هه‌ر كه‌سێك كه‌ ڤیدیۆكه‌ ده‌بینێت قێزی لێ ده‌كاته‌وه‌.

چێشتخانه‌ی هوته‌رز بۆ یه‌كه‌مجار له‌ فلۆریدا له‌ ساڵی 1983 كرایه‌وه‌ و بۆته‌ زنجیره‌یه‌ك له‌ ڕێستۆرانتی خواردنی خێرا و ئێستا 400 چێشتخانه‌ی هوته‌رز له‌ ئه‌مریكا كراوه‌ته‌وه‌.

و: كێوان 
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure