هەناری سەمای تەرزە بۆ دواڕۆژ: 100 جار داوای هاوسەرگیریم لێکراوە

دراما و سینەما :: 14/07/2019‌ :: 11628‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئەکتەر

دواڕۆژ،  زێدان سوبحی
خانمە ئەکتەری كورد سارا رەحیم کە له‌نێو هه‌واداره‌كانیدا بە کەسایەتی (هەنار)ى زنجیره‌ (سه‌ماى ته‌رزه‌) بەناوبانگە باس له‌ نوێترین پرۆژه‌كانى و ژیانى تایبه‌تى خۆى بۆ دواڕۆژ ده‌كات.

هەنار لە لێدوانێکدا له‌باره‌ى نوێترین پرۆژه‌یه‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "پرۆژەیه‌کم لەبەردەستدایه‌، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر یەکەم پرۆژەی من دزرا کاتێک کە ئاشکرام کرد، ناتوانم ئەم پرۆژە نوێیەم باس بکەم".

هەنار باسی كاریگه‌ییه‌كانى کارەکتەرەکەی دەکات لە درامای سەمای تەرزەدا کە رۆڵی خانمێکی عاشقی رۆمانسی گێڕاوه‌ له‌سه‌ر ژیانى تایبه‌تى و ده‌ڵێت: "دوای دراماکە نزیکەی 100 کوڕ داوای هاوسەرگیریان لێکردوم، هه‌رچه‌نده‌ ژمارەكه‌ش بەدروستى نازانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ رەنگە زیاتریش بێت".

هەنار تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووه‌، له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌رى ئاشكرایده‌كات: " پیاوی خەونەکانم دەبێت پیاوێک بێت روخساری بەدڵی خۆم بێت، کەسێک بێت لەگەڵ رەفتار و هەڵسوکەوتمدا بگونجێت، دڵ پیس نەبێت و رەوشتیشی لەگەڵم بگونجێت".

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە:  ڕ.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure