ئه‌م گیراوه‌یه‌ رزگارتده‌كات له‌ تاڵه‌ سپییه‌كان و هه‌ڵوه‌رینى قژ

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 2334‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

یه‌كێك له‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی ژن و پیاو ئه‌وه‌یه‌، هه‌ردووكیان حه‌ز به‌ قژی پڕ و جوان و درێژ ده‌كه‌ن، حه‌زیشده‌كه‌ن تا ده‌كرێت دره‌نگتر تاڵه‌كانی قژیان سپی ببێت. 


لێره‌دا باس له‌ گیراوه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی قژ و به‌هێزكردنی و گێڕانه‌وه‌ی ره‌نگه‌كه‌ی زۆر به‌سووده‌.

پێداویستیه‌كان

زه‌نجه‌فیل
پڕه‌ له‌ ڤیتامین و مه‌گنیسیۆم و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم كه‌ خۆراكی پێویستن بۆ ره‌گه‌كانی موو. هه‌روه‌ها دژه‌ به‌كتریایه‌كی به‌هێزه‌ و بێخی سه‌ر له‌ هه‌وكردن و كڕێش پاك ده‌كاته‌وه‌.

هه‌نگوین
بڕێكی زۆر ماده‌ی خۆراكی و ئه‌نزیمی تێدایه‌ كه‌ قژ له‌ وشكبوونه‌وه‌ ده‌پارێزن و شێدار و بریقه‌داری ده‌كه‌ن. 

رۆنی زه‌یتوون
توانایه‌كی شێداركردنی به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ قژ و كه‌رتبوونی تاڵه‌كانی قژ و وشكبوونه‌وه‌ی ناهێڵێت. هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر دژه‌ ئۆكسێن و ڤیتامین A و ڤیتامین B تێدایه‌ كه‌ بۆ قژ به‌سوودن.

چۆنێتیی ئاماده‌كردنى:
1 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین
1 پارچه‌ زه‌نجه‌فیل
1 كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتوون
سه‌ره‌تا ره‌گه‌ زه‌نجه‌فیله‌كه‌ به‌جوانی بشۆره‌وه‌ و له‌ رنده‌ی بده‌، پاشان ئاوه‌كه‌ی بگره‌ و له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و زه‌یتی زه‌یتوونه‌كه‌دا تێكه‌ڵی بكه‌. قژت ته‌ڕ بكه‌ و ئه‌م گیراوه‌یه‌ی لێ بده‌ و دوای 40 خوله‌ك قژت به‌ ئاوی شله‌تێن بشۆ. هه‌فته‌ی یه‌كجار ئه‌م كاره‌ بكه‌ و قژێكی پڕ و ته‌ندروستت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بۆ نه‌هێشتنی سپی بوونی قژ، هه‌مان ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌كاربهێنه‌. به‌ڵام سه‌ره‌تا بێخی سه‌رت به‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ 1 كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتوون و 1 كه‌وچكی چێشت رۆنی ره‌شكه‌ چه‌ور بكه‌. پاشان گیراوه‌كه‌ له‌ سه‌رت بده‌ و یه‌ك كاتژمێر بیهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاوی شله‌تێن سه‌رت بشۆ. یه‌كه‌مجار هه‌فتانه‌ و له‌دوای جاری دووه‌مه‌وه‌ هه‌فته‌ی 3 جار ئه‌م كاره‌ بكه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینه‌.

و: س ر
پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوەی: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure