ژنێک ئەندامێکی جەستەی نییە و ئەم کارە دەکات

هەمەڕەنگ :: 15/07/2019‌ :: 803‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ژنێكى ئه‌مریكى هه‌ر له‌زگماكییه‌وه‌ هه‌ردوو ده‌ست و قاچه‌كانى نه‌بووه‌، به‌ڵام توانیویه‌تى له‌ژیان به‌رده‌وامبێت و پشت به‌خۆى ببه‌ستێت.
ئه‌یمى بروكس ته‌مه‌نى 37 ساڵه‌ و له‌ شارى پیتسبێرگ له‌ ویلایه‌تى پێنسلڤه‌ینیا له‌ئه‌مریكا ده‌ژى، هه‌ر له‌زگماكییه‌وه‌ هه‌رچوار په‌لى دروستنه‌بووه‌ و به‌بێ ده‌ستوقاچ گه‌وره‌بووه‌.
ئه‌یمى راهاتووه‌ خۆى هه‌موو شتێكى خۆى بكات، له‌وانه‌ چێشتلێنان و وێنه‌گرتن و خۆشتن و نووسین و ددان شتن و ته‌نانه‌ت دروومانیش ده‌كات.
ئه‌یمى ده‌ڵێت: "من هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌سێكى ئاسایى كه‌ ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى ته‌واوبێت ده‌توانم بكه‌م، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز ئه‌نجامیان ده‌ده‌م".

و: هونه‌ر كه‌مال 

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure