جلوبەرگی ژنە ئەكتەرێكی ئێرانی دەبێتە جێی رەخنە

دراما و سینەما :: 14/07/2019‌ :: 12921‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئەکتەر

دواڕۆژ


ئیلهام حەمیدی خانمە ئەكتەری شۆخ و شەنگی ئێرانی و ناسراو بە (ئاسنات) هاوسەری یوسفی پەیامبەر لە زەنجیرە درامای مێژوویی-عاشقانەی یوسفی پەیامبەر، بە جلوبەرگێكی سەیر و جێی سەرنجەوە دەركەوت.

لەنوێترین دەركەوتنیدا كە لە نۆزدەیەمین مەراسیمی ئاهەنگی سینەمایی حافز-دا بوو، ئیلهام بە جلوبەرگێكی سەیرەوە بیندرا كە كۆپیەك بوو لە ستایلی جلوبەرگی جێنەل مونی  هونەرمەندی گۆرانیبێژی ئەمریكی  لە میت گاڵای 2019.

ئەم ستایلەی ئیلهام، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە بەتایبەت كە تێچووی 6 ملیۆن تمەن بووە ئەمەیش لە بارودۆخی نالەباری ئابووریی ئێران-دا بووتە جێی رەخنە و قسەوباس.

ئیلهام حەمیدی ئەكتەری ئێرانی ساڵی 1976 لە شاری تاران لەدایكبووە و چەند مانگێك لەمەوبەر هاوسەرگیریی كردووە. 

 

و: ئازوو محەمەد
پ: ک. س
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure