کچەزایەکی سەدام حسێن چەند نهێنییەک ئاشکرادەکات

هەمەڕەنگ :: 12/07/2019‌ :: 10564‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
کچەزایەکی سەدام حسێن بە ناوی (حەریر) کە کچی حسێن کامل و رەغدی کچی سەدامە، لە کتێبێکی نوێدا بەناوی (نەوەی سەدام) چەند نهێنییەکی ماڵی باپیر و ئافرەتەکانی ئەو خێزانە و ناکۆکییەکانی باوکی لەگەڵ سەدام ئاشکرادەکات.


لەکتێبەکەیدا، حەریر باسی ناکۆکییەکانی نێو ماڵی سەدام دەکات لەگەڵ ماڵە مامەکانی دیکەیاندا، کە زۆربەی لەسەر ژن و ژنخوازی و پۆست و پلەوپایە بووە.

لەبەشێکی دیکەی کتێبەکەدا، حەریر باس لەوە دەکات کە حەلای کچە بچوکی سەدام، پەیوەندییەکانی لەگەڵ دوو خوشکەکەی تری (رەغد و رەنا) پچڕاندووە کاتێک ئەو دوانە لەگەڵ پیاوەکانیان هەڵهاتون بۆ ئوردن. 
 
حەریر ئاماژە بەوەش دەکات: حسێن بن تەڵاڵ، شای ئەو کاتەی ئوردن بەردەوام سەردانی کردون کاتێک لەو وڵاتە بوون. دەشڵێت: بیرمە باپیرم کاتێک منداڵبووم زۆری خۆشدەویستم.

ئەو نەوەیەی سەدام، باسی کوشتنی باوکیشی دەکات لەلایەن عودەی و عەلی حەسەن مەجیدەوە کاتێک لە ئوردن گەڕاونەتەوە و دەڵێت: "ئەو تاوانە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی عودەی و عەلی حەسەن مەجید ئەنجامدرا، جگە لە باوکم، مامی باوکم و براکەی بەناوی سەدام کامل و باوکیان بە ناوی کامل حەسەن مەجید و سەرجەم ئەندامانی دیکەی خێزانی مامیان بە ناوی حکیم کامل، کە لە نێوانیاندا منداڵی ساوا هەبوو کوژران".

حەریر ئەوەش ئاشکرادەکات، دوای ساڵی 2003 کاتێک لە بەغدا هەڵهاتون بۆ سوریا لەگەڵ 9 ئەندامی دیکەی خێزانەکەی، چەندین جار لە مردن رزگاریان بووە و متمانەیان بەو پاسەوانانە نەبووە کە لەگەڵیان بوون.

 

ئا: ن.ر

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure