سه‌یرترین شته‌كانی چین

هەمەڕەنگ :: 12/07/2019‌ :: 351‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

چین یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رنجڕاكێشترین وڵاتانی جیهان و یه‌كه‌م وڵاتیشه‌ له‌ ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌، ئه‌مانه‌ چه‌ندین شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ن كه‌ ته‌نیا له‌ چین به‌ دی ده‌كرێت:

خواردنی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ 
چین یه‌كێكه‌ له‌و تاكه‌ وڵاتانه‌ كه‌ ده‌توانێت پێكهاته‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ر بكاته‌ خواردنه‌كانیه‌وه‌ بۆ نموونه‌ شیرینی سنیكه‌رز به‌ تامی بیبه‌ری توون.


له‌م ئامێرانه‌وه‌ هه‌موو شتێك ده‌كڕیت
له‌ چین ئامێرێك هه‌یه‌ بۆ كڕینی هه‌موو شتێك له‌ هه‌موو جۆره‌ خواردنێكه‌وه‌ وه‌ك شیرینی و خواردنه‌وه‌وه‌ بۆ جگه‌ره‌ و گۆشت و سه‌وزه‌ و میوه‌ و تاوه‌كو شتی دیكه‌ی وه‌ك ئۆتۆمبێلیش.

منداڵ به‌ یه‌ك ساڵی له‌ دایكده‌بن
له‌ چین ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێی چینییه‌وه‌ ده‌ستپێ ده‌كات.


پاركه‌كانی چین
له‌ كاتژمێر پێنجی به‌یانییه‌وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی چین ڕووده‌كه‌نه‌ پاركه‌كان بۆ وه‌رزشكردنی وه‌ك جیمناستیك و یۆگا و تۆپی پێ، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئامێری وه‌رزشكردنی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی لێیه‌.


و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure