پێشبینی ئه‌ستێره‌كانی به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3849‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


كاوڕ

ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری گرنگ ڕووده‌دات سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كه‌ت، بۆیه‌ ده‌بێت زیره‌كانه‌ بڕیار بده‌یت و به‌رپرس بیت لێیان.

گا
ئه‌م ماوه‌یه‌ ته‌ندروستیت جێگیره‌، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری بیت و سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ پشكنین و دڵنایبوونه‌وه‌.

دووانه‌
نابێت چیتر خۆشه‌ویستی پشتگوێ بخه‌یت، له‌مڕۆ به‌دواوه‌ هه‌وڵ بده‌ ئه‌و كه‌لێنه‌ پڕ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ له‌ ناختدا دروستبووه‌.

قرژاڵ
له‌وانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ناخۆشی به‌سه‌ر به‌ریت، به‌ڵام ڕێگه‌ مه‌ده‌ كاریگه‌ری له‌ ته‌ندروستیت بكات و بێ هیوا مه‌به‌، چونكه‌ هه‌موو كه‌سێك به‌ ڕۆژی ناخۆشدا تێده‌په‌ڕێت.

شێر
هه‌وڵبده‌ ئه‌و هه‌لانه‌ بقۆزیته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ دێنه‌ به‌رده‌ست و پشتگوێیان مه‌خه‌، چونكه‌ زیانی گه‌وره‌ت پێ ده‌گه‌یەنێت له‌ داهاتوودا.

فه‌ریك
تاوه‌كو ده‌توانیت وه‌رزشبكه‌ و له‌ خواردنی چه‌ور و ناته‌ندروست دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ئێواراندا.

ته‌رازوو
زۆر ماندوو ده‌بێت بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ جار جار پشوو بده‌یت و ئه‌و كارانه‌ی پێویست ناكات تۆ بیكه‌یت با یه‌كێكی دیكه‌ بیكات.

دووپشك
خۆشه‌ویسته‌كه‌ت پشتگوێ مه‌خه‌ و بیخه‌ره‌ پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌، چونكه‌ باشترین كه‌سی تۆیه‌.

كه‌وان
كارێك مه‌كه‌ كه‌ له‌ ئه‌ستۆی تۆدا نه‌بێت و زۆر له‌ خۆت مه‌كه‌، چونكه‌ خراپە بۆ ته‌ندروستیت .

گیسك
هه‌وڵ بده‌ هاوڕێكانت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنتان له‌سه‌ر شتێك و هه‌موو كات سوور مه‌به‌ له‌سه‌ر قسه‌ی خۆت، به‌ڵكو گوێ له‌ بیروڕای به‌رامبه‌ره‌كه‌شت بگره‌.

سه‌تڵ
تۆ توانایه‌كی زۆرت هه‌یه‌ ده‌توانیت به‌ ئاسانی زاڵ بیت، به‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی دێنه‌ ڕێت ته‌نها پێویسته‌ بڕوات به‌ خۆت هه‌بێت.

نه‌هه‌نگ
هه‌وڵ بده‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ له‌و بواره‌ی تیایدا كار ده‌كه‌یت په‌ره‌ به‌ خۆت بده‌یت و به‌ره‌وپێش بچیت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به‌ خه‌ونه‌كانت.

و:كێوان
بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure