ئایا بۆنی بۆیاخ مه‌ترسیداره‌؟ زانست یه‌كلای ده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 11/07/2019‌ :: 566‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كه‌ به‌م دواییه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ر مادده‌ كیمیاوییه‌كانی بۆیاخ ده‌كه‌ون بۆ نمونه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هەیە منداڵی توشبوو به‌ ئۆتیزمیان ببێت زیاد ده‌كات. 


لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ هه‌تا به‌ركه‌وتنه‌كه‌ زیاتر بێت ئه‌گه‌ری منداڵی ئۆتیزم زیاتر ده‌بێت. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و مه‌ی نۆشی و ته‌مه‌نی دایكه‌كه‌ش له‌به‌رچاو گیراون و ده‌ركه‌وتووه‌ مادده‌ كیمیاوییه‌كانی بۆیاخیش هۆكارێكی سه‌ربه‌خۆن.

به‌نزین، یه‌كێكه‌ له‌ پێكهێنه‌ره‌كانی بۆیاخ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مه‌ترسیی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات هۆكاریشه‌ بۆ دروستبوونی حاڵه‌تی ئۆتیزم له‌ منداڵی ژنانی به‌ركه‌وتوودا، بۆ نمونه‌، ئه‌و ژنانه‌ی له‌ شوێنه‌ داخراوه‌كاندا كارده‌كه‌ن كه‌ تازه‌ بۆیاخ كرابێت (بۆ نمونه‌ ئه‌و ژنانه‌ی كاری بۆیاخ و دیكۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن) مه‌ترسیی زیاتریان له‌سه‌ره‌.

بۆنكردنی به‌نزین ده‌شێت كاریگه‌ریی كورتخایه‌نی هه‌بێت وه‌ك سه‌رئێشه‌ و گێژبوون و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاو به‌ لووت و چاودا. هه‌روه‌ها ده‌شێت زیان به‌ كۆئه‌ندامی ده‌مار بگه‌یه‌نێت. له‌ ژنانیشدا ئه‌گه‌ری منداڵی لاواز و دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ و كێشه‌ی فێربوونیان زیاد ده‌كات.

واباشه‌ كاتێك ژوورێك بۆیاخ ده‌كرێت، هه‌واگۆڕكێی پێویست بۆ ژووره‌كه‌ هه‌بێت و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی كراوه‌ بن. باشتر وایه‌ یه‌ك دوو رۆژ دوای بۆیاخ كردن ئینجا شوێنه‌كه‌ به‌كار بهێنرێت.

و: س ر 
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure