چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی كاریگه‌ر دروست ده‌كه‌یت؟

هەمەڕەنگ :: 11/07/2019‌ :: 914‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زۆرکەس دەیانەوێت ببنە خاوەنی پەیوەندییەکی توندوتۆڵ بەڵام لە تەکنیکەکاندا شارەزا نین، لێرەدا چەند رێگایەکت نیشان دەدەین تا ببیتە خاوەنی پەیوەندیەکی توندوتۆڵ.

1- ده‌ریبخه‌ كه‌ زۆر به‌حه‌سره‌ته‌وه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
2- پرسیارى لێ بكه‌ له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانى.
3- سه‌رنج بده‌ له‌ كاردانه‌وه‌ و هه‌ست و زمانى جه‌سته‌ى.
4- هاوڕا به‌ له‌گه‌ڵیدا و بۆى ده‌ربخه‌ كه‌ خه‌سڵه‌ته‌كانیت به‌دڵه‌.
5- به‌ په‌رۆشه‌وه‌ گوێى لێ بگره‌.
6- له‌كاتى قه‌سه‌كردندا ته‌ماشاى چاوى بكه‌.
7- بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى، هه‌ندێك باسى ژیانى خۆتى بۆ بكه‌.
8- بۆى بسه‌لمێنه‌ كه‌ خۆت به‌ به‌شێك له‌و ده‌زانیت.
9- هه‌میشه‌ ده‌م به‌خه‌نده‌ به‌.
10- پێشنیار و ئامۆژگارى باشى پێشكه‌ش بكه‌.
11- هانده‌رێكى چاكى به‌. واى لێ بكه‌ زیاتر متمانه‌ى به‌ خۆى بۆ دروست ببێت.
12- چالاك و پڕ له‌ وزه‌ به‌.
13- به‌ ناوى خۆیه‌وه‌ بانگى بكه‌.
14- جاربه‌جار په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیدا قوڵتر بكه‌ره‌وه‌. خواردنى له‌گه‌ڵدا بخۆ، پێكه‌وه‌ ته‌ماشاى یارییه‌ك بكه‌ن .. تادوایى.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure