دواڕۆژ
تیمیکی ڕووسی سەر بە پەیمانگای کورشاتوڤ نهێنی
ئەو تێکەڵە فیرعەونیەیان دۆزیەوە کە قژی مۆمیایەکی تەمەن 3 هەزار ساڵی بەتەواوەتی
پاراستبوو.
زاناکان پشکنینیان بۆ سێ مۆمیای میسری کرد کە
مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش زاینی و ئەوەی سەیرە قژیان بەتەواوەتی
پارێزرابوو، زاناکان بۆیان دەرکەوت تێکەڵەیەک لە چەوری گۆشتی مانگا و زەیتی گەرچەک
و مۆمی هەنگوین و بنێشتی دار سنەوبەر و دڵۆپێک زەیتی فستقی بۆندار بۆ قژی مۆمیاکە
بەکارهێنراوە.
هەروەها پسپۆران ئاماژەیان بەوەدا
فیرعەونیەکان تێکەڵەی جیاوازیان بۆ مۆمیاکردنی مردووەکانیان بەکارهێناوە، یەکێکیان
تایبەت بە لەش و ئەوەی تریان بۆ قژ و بۆ سەر.
پرۆسەی مۆمیاکردن لە میسری کۆندا
بەشێوەیەک بووە ئەندامەکانی ناوەوەی تەرمەکەیان دەرهێناوە و دواتر بە تێکەڵەیەک خوێ
لاشەکەیان وشککردووەتەوە، پاشان بە قوماشێکی تەڕکراو بە تێکەڵەیەکی ڕووەکی و زەیتیان
دەبەستەوە.
وەرگێڕان:هیڤی
فەرهاد
بڵاوکردنەوە:ئەڤین