ڤیدیۆیەکی سەیری سەرۆکە گەنجەکەی کۆریای باکور بڵاودەبێتەوە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2307‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە گردبوونەوەیەکی سیاسی گەورە لە کۆریای باکور کامێراکان ڤیدیۆیەکی سەیری کیم جۆن ئون-ی سەرۆکی وڵاتیان گرت تیایدا لە میانەی لێدوانی یەکێک لە جەنەڕاڵەکان خەوی لێ دەکەوێت.

 
لە میانەی لێدوانێک بە بۆنەی یادی 25 ساڵەی گیانلەدەستدانی کیم ئیل سۆنگ-ی باپیری، کیم جۆنگ ئون وردە وردە خەوی لێ دەکەوێت.


دواتر کامێراکە پیشانی دەدات چۆن کیم جۆنگ ئون بەهۆی چەپڵە لێدانی ئامادەبوان خەبەری دەبێتەوە و ئەویش لەگەڵیاندا چەپڵە لێدەدات، ئەمەش پێچەوانەی نەریتە کۆریەکانە کە دەبێت سەرۆکی کۆریا یەکەم کەس چەپڵە لێبدات.


ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆریای باکور خەوتن لە کاتی نەگونجاو و چەپڵە لێنەدان لە بۆنە گرنگەکان تاوانێکی گەورەیە و ڕەنگە سزاکەی بگاتە لەسێدارەدان، هەروەها بەپێی ڕۆژنامەی میرەر پێشتر کیم جەنەڕاڵێکی لەسێدارەداوە لەبەر ئەوەی لە بۆنەیەکی سەربازیدا خەوی لێکەوتووە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure