پێویستە ئاگاداربیت... پیاو لەبەر ئەم هەڵانە لە ژن بێزار دەبێت

هەمەڕەنگ :: 11/07/2019‌ :: 12369‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ده‌زانیت بۆچی پیاو له‌ ژن بێزار ده‌بێت؟ ره‌نگه‌ بیرت لێ كردبێته‌وه‌ به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ ئاسان نییه‌. په‌یوه‌ندییه‌كه‌ زۆر به‌باشی ده‌ڕوات و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵام له‌پڕ ده‌بینیت به‌بێ هۆكارێكی ئاشكرا پیاوه‌كه‌ بایه‌خی نامێنێت و وه‌كو پێشوو په‌یوه‌ندییه‌كه‌ به‌ره‌وپێش نابات.


له‌ رێگه‌ی پرسیاركردنه‌وه‌ له‌ پیاوان كه‌ چی وایكردووه‌ بایه‌خیان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌مێنێت، 8 هه‌ڵه‌ی ژنان ده‌ستنیشان كراون كه‌ به‌ رواڵه‌ت هه‌ڵه‌ی بچووكن، به‌ڵام له‌ راستیدا پیاوان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ بێزار ده‌كه‌ن:

هه‌ڵه‌ی ژماره‌ 1: ژن خێرا به‌ داوای خۆشه‌ویستیی قایل ده‌بێت و پیاوه‌كه‌ پێوه‌ی ماندوو نه‌بووه‌.

هه‌ڵه‌ی ژماره‌ 2: ژن داواكاریی زۆر و یه‌ك له‌دوای یه‌كی هه‌یه‌ له‌ پیاوه‌كه‌ و پیاو وه‌كو ئامرازێك بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی ده‌بینێت.

هه‌ڵه‌ی ژماره‌ 3: ژن باس له‌ هاوڕێ كوڕه‌كانی پێشووی ده‌كات به‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ هێشتا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی ماوه‌.

هه‌ڵه‌ی ژماره‌ 4: ژن ده‌ستبه‌رداری ژیانی خۆی ده‌بێت و بایه‌خ به‌ خۆی نادات به‌ڵكو هه‌موو بایه‌خی ده‌چێته‌ سه‌ر پیاوه‌كه‌.

هه‌ڵه‌ی ژماره‌ 5: ژن ده‌ست ده‌كات به‌ باسكردنی ئه‌م و ئه‌و و ده‌ستوه‌ردان له‌ ژیانی خه‌ڵكی تر.

هه‌ڵه‌ی ژماره‌ 6: ژن ئاماژه‌ی پێچه‌وانه‌ و دژ به‌یه‌ك ده‌نێرێت و ده‌بێته‌ هۆی سه‌ر لێ تێكدانی پیاو به‌رامبه‌ر خواست و حه‌زه‌كانی.

هه‌ڵه‌ی ژماره‌ 7: ژن هه‌موو توانای خۆی بۆ خزمه‌تكردنی پیاو به‌كار ده‌هێنێت و خۆی فه‌رامۆش ده‌كات.

هه‌ڵه‌ی ژماره‌ 8: ورده‌ كێشه‌ی تر وه‌ك دواكه‌وتن و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رنج و ره‌خنه‌ی به‌رده‌وام و ناڕازیبوونی به‌رده‌وام و ناڕاستگۆیی و نه‌رێنی بوون و هی تر.

و: س ر

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure