وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە بۆ ئەوەی بزانی ئامادەیت بۆ هاوسەرگیری

هەمەڕەنگ :: 11/07/2019‌ :: 1189‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هاوسه‌رگیری یه‌كێكه‌ له‌ رووداوه‌ گرنگه‌كانی ژیان، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری پێویستی به‌ تێگه‌یشتنێكی باش له‌ خۆت و به‌رامبه‌ر و بارودۆخه‌كه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدایت له‌گه‌ڵ كه‌سێك و بیر له‌وه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ببه‌نه‌ قۆناغێكی تر و بیگۆڕن بۆ هاوسه‌رگیری، ئه‌وا پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌ خۆت بكه‌یت. 

ئه‌م پرسیارانه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن به‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ وه‌ڵامه‌كانیان بتوانیت له‌ خۆت و كه‌سی به‌رامبه‌ر تێ بگه‌یت و بزانیت كه‌ ئایا كه‌سه‌كه‌ یاخود كاته‌كه‌ چه‌ند بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ گونجاون:

پرسیاره‌كان:
1. ئایا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌ها و ئامانجی هاوبه‌شتان هه‌یه‌؟ 
2. ئایا ئاماده‌ن هێلانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆتان دروست بكه‌ن؟ 
3. ئایا هاوسه‌رگیری بڕیاری خۆتانه‌ یان گوشاری ده‌ره‌وه‌یه‌؟
4. پێت وایه‌ كه‌سێكی گونجاوتر بۆ هاوسه‌رگیری په‌یدا ده‌بێت؟
5. پێت وایه‌ هاوسه‌رگیری كۆتایی به‌ ژیانی بێ به‌رپرسیارێتی ده‌هێنێت؟
6. ئایا یه‌كتریان خۆش ده‌وێت یان خووتان پێكه‌وه‌ گرتووه‌؟

و: س ر
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure