هونەرمەندێک لەماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3851‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ئەکتەری ئەمریکی ریب تۆرن لە تەمەنی 88 ساڵی بە ئامادەبوونی ئیمی ڕایتی هاوسەری بە بێدەنگی لە ماڵەکەیدا گیانی لەدەستدا.

 
بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، ریب لە بواری سینەما و رۆڵ بینین و دەرهێنان کاریکردووە و بە رەخنە بەهێزەکانی بەناوبانگبووە، لەسەرەتای کاری هونەریدا بۆ ماوەی چەند ساڵێک رۆڵی لاوەکی بینیوە، هەروەها لەسەر فیلمی (سویت بیرد ئۆف یوس) 1960 خەڵاتی تۆنی بردەوە و کارە هونەریەکانی جۆراوجۆربوون لە بوارەکانی سینەما و شانۆ و تەلەفیزیۆندا.

لە دیارترین فیلمەکانی تۆرن فیلمی (پیاوە قات رەشەکان Men In Black) و لە فیلمەکەدا رۆڵی بەرێوبەری ئاژانسەکە دەبینێت.

ئەکتەری ئەمریکی ناودار (ویل سمیس) سەرەخۆشی لە خێزانی هونەرمەندەکە کرد و چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی کۆنی ئەم هونەرمەندەی لەسەر ئینستگرام بڵاوکردەوە.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure