بێماناترین هۆكاره‌كان بۆ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 461‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

1. ژنێكی هیندستان له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له‌سه‌ر فه‌یسیوكه‌كه‌ی باری خێزانییه‌كه‌ی له‌ سه‌ڵته‌وه‌ نه‌گۆڕیبوو بۆ خێزاندار.

2. پیاوێك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی قاپه‌كانی نه‌ده‌شۆرد و ئه‌وه‌ی به‌ بایه‌خ پێنه‌دان به‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ لێك ده‌دایه‌وه‌.

3. ژنێك له‌ تایوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كورته‌نامه‌كانی ده‌خوێنده‌وه‌ به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌ده‌دانه‌وه‌.

4. ژنێكی كوه‌یتی دوای هه‌فته‌یه‌ك هاوسه‌رگیری له‌ مێرده‌كه‌ی جیابووه‌وه‌ چونكه‌ مێرده‌كه‌ی به‌ ده‌ست و نان خۆراكی ده‌خوارد نه‌ك به‌ چه‌قۆ و چه‌تاڵ.

5. پیاوێك كه‌ هه‌واداری تۆپی پێ بوو له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و تی شێرته‌ی شۆردووه‌ كه‌ ئیمزای كۆمه‌ڵێك یاریزانی تۆپی پێی له‌سه‌ر كۆكردبووه‌وه‌.

6. پیاوێك دوای چه‌ند رۆژێك هاوسه‌رگیریی له‌ ژنه‌كه‌ی جیابووه‌وه‌ كاتێك ئه‌و ژنه‌ی به‌بێ ماكیاج بینی و هه‌ستی كرد خه‌ڵه‌تێنراوه‌. ژنه‌كه‌ بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی ماكیاجێكی زۆری كردبوو و برژانگی ده‌ستكردی دانابوو.

7. ژنێكی خه‌ڵكی كالیفۆرنیا دوای 22 ساڵ هاوسه‌رگیری بڕیاریدا له‌ هاوسه‌ركه‌ی جیا ببێته‌وه‌ كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت مێرده‌كه‌ی ده‌نگی به‌ دۆناڵد تره‌مپ داوه‌ و ئه‌وه‌شی به‌ جۆره‌ ناپاكییه‌ك زانی.

8. ژنێكی ئه‌ڵمانی دوای 15 ساڵ هاوسه‌رگیری له‌ مێرده‌كه‌ی جیابووه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ بوو كه‌ مێرده‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی پاك ده‌كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ژنه‌كه‌ی بێزار كردبوو.

9. پیاوێكی 99 ساڵان دوای 77 ساڵ هاوسه‌رگیری بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا ئه‌وه‌ش دوای دۆزینه‌وه‌ی نامه‌ی خۆشه‌ویستییه‌ نهێنییه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 1940ه‌كاندا له‌گه‌ڵ پیاوێكی تردا گۆڕیبوویانه‌وه‌.

10. ژنێكی سعودی كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت مێرده‌كه‌ی له‌ مۆبایله‌كه‌یدا به‌ چ ناوێك تۆماری كردووه‌ لێی جیابووه‌وه‌. مێرده‌كه‌ ژماره‌ی ئه‌و ژنه‌ی به‌ (گوانتانامۆ) له‌ مۆبایله‌كه‌یدا تۆماركردبوو كه‌ ناوی زیندانێكی ئه‌مریكییه‌. هه‌رچه‌نده‌ مێرده‌كه‌ هه‌وڵی دا ژنه‌كه‌ قایل بكات كه‌ ته‌نیا بۆ پێكه‌نین ئه‌و كاره‌ی كردووه‌، ژنه‌كه‌ له‌سه‌ر داواكه‌ی سوور بوو و كۆتایی به‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی هێنا.

و: س ر

پ:رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure