ئەم کچە داوایەکی سەیر لە ترامپ دەکات... وێنەکانی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1386‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: شاجوان

دواڕۆژ

شاجوانی عێراق پەنای بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا برد پاش ئەوەی لە کۆنگرەی مافی مرۆڤ پاڵپشتی ئیسرائیلی کرد.

سارە عەیدان داوای لەڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ئیسرائیل کرد یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی رەگەزنامەی عێراقی لێ نەسەنرێتەوە و داوای لە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کرد بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن و "سنووریک بۆ پێشێلکردن و پاراستنی مافەکانی وەک هاووڵاتیەکی عێراقی و ئەمریکی بکات".

لە ئێستادا عێراق هەوڵ بۆ لێسەندنەوەی رەگەزنامەی سارە عەیدان دەکات کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی و عێراقیە، ئەمەش پاش ئەوەی بە ئاشکرا پاڵپشتی ئیسرائیلی کرد و داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تەلئەبیب کرد.

هەروەها ئەم خانمە ئاشکرایکرد کە پاش ئەوەی وێنەی لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل بڵاوکردەوە چەند کەسێک هەڕەشەی کوشتنیان لێ کرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی شەممە ڕێکەوتی 6ی تەمموز ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا دڵنیاییکردەوە کە عێراق سورە لەسەر بایکۆتکردنی ئیسرائیل و بەهەموو شێوەیەک دژی بیرۆکەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانە لەگەڵی.

و:‌هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure