بەپێی بورجەکان بزانە بۆچی پیاو لەو کەسە جیادەبێتەوە کە خۆشیدەوێت

هەمەڕەنگ :: 11/07/2019‌ :: 3604‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زۆرجار ناتوانین تێبگەین بۆچی پاش پەیوەندیەکی دوور و درێژ پیاو بڕیاردەدات لە خۆشەویستەکەی یان هاوسەرەکەی جیابێتەوە، لەم بابەتەدا بۆت روون دەکەینەوە لەبەر چی هۆکارێک بورجەکان بڕیاری جیابوونەوە لە خۆشەویستەکانیان دەدەن.

کاوڕ
کاوڕ ناتوانێت لە پەیوەندیەکەدا بەردەوامبێت هەست بە خنکان بکات، چونکە کاتێک هەست دەکات خۆشەویستەکەی ئازادەیەکەی سنوردارکردووە و دەیەوێت بەردەوام زۆربەی کاتەکان بەیەکەوە بەسەربەرن بڕیاری جیابوونەوە دەدات.

گا
ئەم بورجە دەیەوێت ئەو کەسەی لەگەڵیایەتی هەمان بنەما و بەهای هەبێت و بەڕێزەوە مامەڵە بکات، هەروەها بورجێکە لە پەیوەندیدا زۆر تازەگەری ناکات و دەیەوێت هەموو شتێک بەسەر رێچکەیەکی دیاریکراودا بڕوات و ئەگەر خۆشەیستەکەی یان هاوسەرەکەی پابەندی ئەم مەرجانە نەبێت کۆتایی بە پەیوەندیەکە دەهێنێت.

دووانە
هەندێ کەس دەڵێن جیاوازی کەسایەتی نێوان دوو خۆشەویست شتێکی باشە و دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی لایەنی بەرامبەر، بەڵام لەگەڵ بورجی دووانە ئەم بیرۆکەیە بەتەواوەتی هەڵەیە، چونکە ئەم بورجە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت بەتەواوەتی لەگەڵیدا بگونجێت و نایەویت بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕێت و کات تەرخان بکات تاوەکو لەگەڵ یەکدا دەگونجێن.

قڕژاڵ
ئامادەیە هەوڵ بۆ بەدەستهینانی پەیوەندیەکەی پتەو بنێت،  بەڵام کاتێک هەست دەکات لایەنی بەرامبەر هیچ دەستپێشخەری ناکات دەوەستێت، ڕاستە و ئەم بورجە کەسایەتیەکی کراوەی هەیە و زۆر ئارامە بەڵام وەک هەر مرۆڤێکی دیکە ئەمەش سنوری خۆی هەیە و کاتێک هەست دەکات ئەو کەسەی خۆشی دەوێت هیچ هەوڵێک نادات و پەیوەندیەکە دۆڵخشی ناکات بڕیاری جیابوونەوە دەدات.

شێر
شێر دەیەوێت لە پەیوەندیەکدابێت هاوسەرەکەی یارمەتی بدات بەرەو پێشەوە بڕوات، بەڵام کاتێک هەست بەوە دەکات خۆشەویستەکەی پێویستی بە گرنگیدانی بەردەوامە ئەوا دەکشێتەوە، چونکە ئەم بورجە ئارەزوو بەوە دەکات لەگەڵ کەسێکی سەربەخۆدا بێت.

فەریک
ئەم بورجە زۆر ئاشکرا ئەو مەرجانە دیاری دەکات کە دەیەوێت لە خۆشەویستەکەیدا هەبێت  و ئەگەر ئەو کەسەی خۆشی دەوێت لەو ئاستەدا نەبیت کە دەیەوێت لێی جیادەبێتەوە.

تەرازوو
بورجێکی زۆر گەشبینە و هەمیشە تەماشای لایەنە باشەکانی ڕووداوەکانی چواردەوری دەکات، هەروەها ئەم بورجە لە خۆشەویستەکەی جیادەبێتەوە ئەگەر کەسێکی رەشبین و نەرێنی بێت.

دووپشک
زۆر گرنگی بە وەفاداری و متمانە دەدات  و ئەگەر خۆشەویستەکەی یەکێک لەم دوو بەهایە لەدەست بدات ناتوانێت لەگەڵی بەردەوامبێت، هەروەها ئەگەر خۆشەویستەکەی دوودڵبێت لەسەر چەند مەسەلەیەک گومانی لێدەکات تەنانەت ئەگەر بەڵگەی پێویستی نەبێت و ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی جیابوونەوە.

کەوان
بەدوای پەیوەندیەکدا دەگەڕێت هەمیشە پڕ خۆشی و نوێبوونەوە و تازەگەری بێت، ئەم بورجە نایەوێت لە پەیوەندیەکی جدی و بێ سەرکێشی بێت و هەر کاتێک پەیوەندیەکەی دەچێتە چوارچێوەی "ئاسایبوون" جیادەبێتەوە لە خۆشەویستەکەی.

سەتڵ
سەتڵ پێویستی بە ئازادی هەیە تاوەکو لە پەیوەندیەکەیدا دڵخۆشبیت و نایەوێت لەگەڵ کەسێکدابێت بیست و چوار کاتژمێر لەگەڵیدا بێت، چونکە هەست دەکات ئازادیەکەی لێ سەندراوەتەوە.

نەهەنگ
لەبەر ئەوەی کەسێکی ڕۆمانسیە ئامادەیە هەموو شتێک بکات لەپێناو دڵخۆشکردنی خۆشەویستەکەیدا، کاتێک نەهەنگ دەکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە بەهەموو هەستەکانیەوە هەوڵدەدات، هەربۆیە چی کاتێک هەست دەکات خۆشەویستەکەی دەستپێشخەری بۆ باشکردنی پەیوەندیەکەیان ناکات بڕیاری جیابوونەوە دەدات.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure