مۆبایل و كۆمپیوتەر زیان بەم شوێنەی جەستەتان دەگەیەنێت

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 278‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

ژیانی هاوچەرخ كۆمەڵێك كێشەی بۆ ماسولكە و ئێسكەكانی مرۆڤ دروست كردووە كە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندان.

بەكارهێنانی زۆری هۆكارەكانی پەیوەندی وەك مۆبایل و كۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەكەكانی دیكە دەبنەهۆی لاوازبوونی ماسولكەكان و خواربوونی بڕبڕەكان.

هەروەها نەجوڵان و دانیشتنی زۆر بەهۆی بەكارهێنانی ئەو ئامێرانەوە دەبێتەهۆی زیادبوونی كێش كە كۆمەڵێك كێشەی ئاڵۆزی تەندروستی لێ دەكەوێتەوە ئەمە جگە لە زیانەكانی ئەو ئامێرە زیرەكانە بە چاو و گوێ و باری دەروونی مرۆڤ.

سەرباری ئەمانەش ئەم سەردەمە دیجیتاڵیە كۆمەڵێك كێشەی خێزانی و كۆمەڵایەتی دروست كردووە كە جاران نەبوون یان بە ڕێژەیەكی زۆر كەم لە ئارادا بوون.

 

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure