پەیوەندی نێوان خواردنەوە شیرینەكان و شێرپەنجە

تەندروستی :: 11/07/2019‌ :: 221‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

توێژینەوەیكی تازە دەڵێت ئەو كەسانەی كە زۆر خواردنەوە شیرینەكان دەخۆنەوە مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تووش بوون بە شێرپەنجە. 

بەكارهێنانی خواردنەوە شیرینەكان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەسەر ئاستی جیهان زۆر بەرزبۆتەوە و پێشتر دەركەوتووە كە ئەم دیاردەیە پەیوەندی هەیە بە قەڵەوییەوە كە خودی قەڵەویش ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت:" پێویستە ڕێژەی شەكر كەمتر بێت لە %10 ی سەرچاوەی وزەی ڕۆژانە و هەتا ئەو ڕێژەیە كەمتر بێت باشترە و گونجاوترین بڕ نزیكەی 25گرام شەكرە لە ڕۆژێكدا.

وڵاتانی وەك بڕیتانیا و بەلجیكا و فرەنسا و هەنگاریا و مەكسیك باجی سەر شەكریان زیادكردووە بە مەبەستی چاككردن تەندروستی خەڵكی. توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری پزیشكی بریتانیادا بڵاوكراوەتەوە و زانیاری 101257 هاوڵاتی فرەنسی شیكردۆتەوە كە هەموویان گەورە ساڵن و لە %21 یان پیاون و لە %79 یان ژنن.

توێژینەوەكە ماوەی 9 ساڵ چاودێری ئەم كەسانەی كرد لە نێوان ساڵانی 2009 و 2018 دا و ئەنجامەكە نیشانیدا كە خواردنەوەی 100 ملتر لەو خواردنەوە شیرینانە لە ڕۆژێكدا بە ڕێژەی لە %18 مەترسی هەموو جۆرە شێرپەنجەكان بەرزدەكاتەوە و مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەی مەمك بە ڕێژەی لە %22 بەرزدەكاتەوە.

توێژینەوەكە هیچ جیاوازیەكی بۆ دەرنەكەوتووە لە نێوان شەربەتی میووە و خواردنەوە شیرینەكانی تردا. گرنگترین ئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەیە كە پێویستە خواردنی شەكر كەم بكەینەوە.

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure