پێش نوستن ئەم خۆراكانە مەخۆ

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 233‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

ڕاستیەكی بەڵگە نەویستە كە هەموو خواردن و خواردنەوەیەك كاریگەری جۆراو جۆر لەسەر مرۆڤ جێدەهێڵێت. بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم ڕاستیە باشترین ڕێكار ئەوەیە خەسڵەتە تایبەتەكانی خۆراكە جۆراو جۆرەكان بزانیت و ئەو خواردەمەنیانەی كە لە شەودا گونجاونین لە سیستمی خۆراكی خۆتدا مەهێڵە.

نانی شێوان ژەمێكی گرنگە بەڵام باشتر وایە سوكتر بێت لە ژەمەكانی دیكە. خواردنی خواردەمەنی نەگونجاو بۆ شەو كاریگەری خراپ دروست دەكەن لەسەر خەو و هەرس و ووزەی جەستەیی و عەقڵیمان. تازەترین لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان دەڵێن خواردنی ئەم شەش خواردەمەنیەی خوارەوە لە شەودا كاریگەری خراپیان هەیە لەسەر جۆری خەوەكەت و دروستبوونی دڵەكزە:

1.مەعكەرۆنی و پاستا: ئەم خۆراكە سەرچاوەیەكی گرنگی كاربۆهیدراتە بەڵام بۆ كاتی رۆژ گونجاوە كە مرۆڤ تیایدا چالاكە. بۆیە باشتر وایە لە نیوەڕواندا بیخۆیت. لە شەودا دەبێتە هۆی هەستكردن بە ناڕەحەتی و قورسی جەستە و حەوانەی شەوت لێ تێكدەدات. هەروەها لەبەرئەوەی كە سەرچاوەیەكی گەورەی وزەیە دەبێتەهۆی زیادبوونی كێش.

2.دۆندرمە: خواردنی دۆندرمە لە درەنگانی شەودا كارێكی گونجاو نیە ئەگەرچی خواردەمەنیەكی بەتام و دڵخۆشكەرە. دۆندرمە چەوری تێری زۆر تێدایە و دەوڵەمەندە بە شەكر و پێكهاتەكانی تر كە خەوی كەسەكە تێدەدات هەروەها ناڕەحەتی دروست دەكات بۆ كۆئەندامی هەرس و لە ئەنجامدا سك دەئاوسێنێت و كۆئەندامی دەمار دەوروژێنێت. هەروەها دەبێتە هۆی دڵەكزە و ڕێژەی شەكر لە خوێندا بەرزدەكاتەوە.

3.پەنیر: پەنیر و هەموو جۆرە خۆراكێكی تر كە پەنیری تێدا بێت بە هیچ شێوەیەك نابێت پێش نوستن بخورێت چونكە دەبێتە هۆی قورس بوونی گەدە و تێكچوونی خەو. پەنیر ماددەی تیرامینی تێدایە، ئەم ماددەیەش ڕێژەی ئەو هۆرمۆنانە كەم دەكاتەوە كە خەوی مرۆڤ رێكدەخات.

4.بیبەر و خۆراكە توونەكان: بەهارات و بیبەر و ساسە جۆراوجۆرەكان كە زۆر كاریگەرن لەسەر خۆراك، لە شەودا باش نین خۆراكی توون دیوی ناوەوەی گەدە دەوروژێنێت ئازار و ناڕەحەتی دروست دەكات.
5.كەلەرم: كەلەرم و ڕووەكە هاوچەشنەكانی خۆراكێكی زۆر گونجاون لەو ڕووەوە كە كالۆری كەمیان تێدایە و لە ڕووی چۆنایەتیشەوە ڤیتامین و دژە ئۆكسانی گرنگیان تێدایە بەڵام دەبێتەهۆی دروستبوونی غازات لە جەستەدا. بۆیە باشتر وایە لە نانی شێوان و پێش خەوتندا خۆتیان لێ بپارێزیت چونكە پڕۆسەی هەرس كردن سەخت دەكات و هەروەها كەسەكەش تووشی خەو زڕان دەبێت.
6.گۆشتی سوور و خۆراكی ئامادەكراو: بەشێوەیەكی گشتی باشتر وایە گۆشتی سوور و خۆراكە ئامادەكراوەكان لەو جۆرە گۆشتە سنوردار بكەیت. گۆشتی سوور و خۆراكەكانی دەوڵەمەندن بە پێكهاتەی بەسوود بەڵام بەداخەوە ڕێژەیەكی زۆر چەوری تێر و ماددەی كیمیاوی زیادكراویان تێدایە كە گونجاو نین بۆ سیستمێكی خۆراكی تەندروست.

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure