چۆن ڕێگری بكەین لە چرچ و لۆچی ڕووخسارمان؟

هەمەڕەنگ :: 11/07/2019‌ :: 599‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا پێستی مرۆڤ چرچ و لۆچی تێدەكەوێت بە تایبەتی پێستی دەم و چاو. ئەمە پڕۆسەیەكی سروشتیە، بەڵام بایەخ نەدان بە خۆراكی گونجاو و پارێز نەكردن دەتوانێت لە تەمەنێكی زووتردا ئەو چرچ و لۆچیانە دروست بكات.

پەیڕەوكردنی سیستمێكی گونجاوی خۆراك و ئاگاداربوون لە سەلامەتی جگەر زۆر كاریگەرن لە پاراستنی پێست و كەمكردنەوەی چرچ و لۆچیەكانی. پەیڕەوكردنی ئەم ڕێكارانەی خوارەوە دەتوانن پڕۆسەی پیربوونی پێست دوابخەن و كەمی بكەنەوە:

1. هەرگیز زۆر خۆری مەكە.
2. ئێواران زوو نانی شێوان بخۆ.
3. شەوان لە كاتی خۆیدا بخەوە.
4. خەوتنی ڕۆژ كارێكی باش نیە مەگەر تەنیا سەرخەو شكاندنێكی كورت.
5. خواردنە خێراكان و خواردنەوە گازیەكان لە خۆت دوور بخەرەوە.
6. شەوانە ڕۆنی بادەم بدە لە ڕووخسارو برۆكانت.
7. مەهێڵە قەبز بیت.

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure