لەکاتی کفنکردنی مردویەکدا روداوێکی سەیر روودەدات

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 14283‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵی هیندی بەناوی (غاندام کیران) خێزانەکەی و دانیشتوانی گوندەکەی تووشی شۆککرد، دوایئەوەی لەکاتی کفنکردنیدا موعجیزە روویدا.

پەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی" دەیلی مەیل"ی بریتانی غاندام بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی جگەرەوە دەکەوێتە بێهۆشییەوە و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە پزیشکەکانیش بەکەسوکاری دەڵێن: هیچ ئەگەرێکی ژیانی نییە.

دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە غاندام گیان لەدەستدەدات و پزیشکەکان تەرمەکەی دەدەنەوە بە کەسوکاری، دەیبەنەوە بۆ گوندەکەی خۆیان و کەسوکار و خەڵکی گوندەکە ئامادەکاری بۆ پرسەکەی دەکەن.

کاتێک دایکی غاندام و چەند کەسێکی نزیکی خەریکی کفنکردنی تەرمی کوڕەکەیانن دەبینن فرمێسک بەچاوەکانی غاندامدا دێتەخوارەوە، دایکی شپرزە دەبێت و هاوار دەکات کە خێرا بکەن پزیشک بێنن.

غاندام دەگەیەننە نەخۆشخانە پزیشکەکان شۆک دەبن کاتێک دەبینن ئەو کەسەی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا و دڵی لەلێدان کەوت زیندوو بووەتەوە.

 

دوای بەسەربردنی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە غاندان تەندروستی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو باشی ڕۆیشت و نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

 

وەرگێڕان: پەری 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure