پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 11/07/2019‌ :: 5763‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

كاوڕ 
ئه‌مڕۆ پلان داده‌نێیت بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى ماددى و رۆژێكى گونجاو ده‌بێت بۆ كڕین و فرۆشتن.

گا
پێویسته‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌یت و په‌له‌ نه‌كه‌یت له‌ بڕیادان یان واژۆكردن له‌سه‌ر هه‌ر گرێبه‌ستێك.

دووانه‌
ئه‌مڕۆ چالاك ده‌بیت و پابه‌ند ده‌بیت به‌ ئه‌نجامدانى كاره‌كانته‌وه‌ به‌باشترین شێوه‌ و به‌په‌رۆشه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌یت.

قرژاڵ
ئه‌مڕۆ چالاك و پڕ وزه‌ و چاوكراوه‌ ده‌بیت، به‌وپه‌ڕى متمانه‌ به‌خۆبوونه‌وه‌ ده‌جوڵێیت و كاره‌كانت به‌باشى تێده‌په‌ڕێنیت.

شێر
ئه‌مڕۆ بورجه‌كه‌ت ئامۆژگاریت ده‌كات گوێ به‌وكه‌سانه‌ نه‌ده‌یت كه‌ سه‌رزه‌نشتت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌ پێشتر كردووتن و سه‌یرى پێش خۆت بكه‌یت و له‌داهاتوو بڕوانیت.

فه‌ریك
ئه‌مڕۆ به‌ سه‌لیقه‌ و دیپلۆماسى ده‌بیت و له‌ ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت نزیكده‌بیته‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانت به‌ره‌وپێش ده‌به‌یت.

ته‌رازوو
سه‌ره‌ڕاى فشاره‌كانى سه‌رت له‌بارودۆخێكدا ده‌بێت كه‌ پشتیوانیت لێده‌كرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات خاڵه‌ ئه‌رێنییه‌كانت زیاتربن و ده‌ستكه‌وتى ماددى و پشتیوانى زیاتر به‌ده‌ستبهێنیت.

دووپشك
ئه‌مڕۆ بورجه‌كه‌ت پشتیوانته‌ و ئه‌مڕۆ كاتى ئه‌وه‌یه‌ توانا و به‌هره‌كانت پیشان بده‌یت.

كه‌وان
ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆر گونجاوه‌ بۆئه‌وه‌ى خۆت به‌ره‌وپێش به‌ریت به‌مه‌رجێك به‌بێده‌نگى و به‌نهێنى كاربكه‌یت.

گیسك
سه‌ره‌ڕاى فشاره‌كانى سه‌رت، په‌یوه‌ندییه‌كانت به‌ره‌وپێش ده‌به‌یت و به‌ پیشاندانى به‌هره‌كانت ده‌ستكه‌وتى باش به‌ده‌ستده‌هێنیت.

سه‌تڵ
ئه‌مڕۆ پێویسته‌ ئاگادارى خۆت بیت و په‌له‌ نه‌كه‌یت و گرنگى به‌ته‌ندروستیت بده‌یت و خۆت له‌ تووڕه‌بوون به‌دوور بگریت.

نه‌هه‌نگ
ئه‌مڕۆ له‌بارودۆخێكى زۆر باشدا ده‌بیت پلانى گه‌شتێك داده‌نێیت یان گه‌شتێكى بچووك ده‌كه‌یت كه‌ ماندوێتیت ده‌حه‌سێنێته‌وه‌.

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ: ئا.ح
  
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure