ببینه‌ پاش 18 ساڵ ئه‌و دووانه‌یه‌ى جیهانیان شۆك كرد چیان لێهاتووه‌؟

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 11235‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


هەردوو منداڵی دووانە "نیفی و نیللی" ناتوانن بەهیچ شێوەیەک بە ئاسایی یەکتری ببینن تەنها لەڕێگەی ئاوێنەوە نەبێت، ئەم دوو کچە هەموو پزیشکانی جیهانیان شۆککرد دوایئەوەی تا ئەم تەمەنەی ئێستایان لەژیاندا ماونەتەوە.

 
ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی بریتانی بڵاویکردەوە "ئەو دووانەیەی سەریان لەبەشی پشتەوە بەیەکەوە نووساوە، ئاهەنگی ١٨ ساڵەی ساڵیادی لەدایکبوونیان ئەنجامدا لەگەڵ خێزانەکەیان لە ئەمستردام، بە مانەوەشیان تا ئەم تەمەنە پزیشکەکانیان شۆککرد، چونکە تەنیا ١٠ ساڵیان بۆ پێشبینیکردبوون بۆ مانەوە لە ژیان".

بەر لە ١٨ ساڵ نیفی و نیللی لە سۆرینام لە باشوری ئەمریکا لەدایکبوون، هەریەک لەو منداڵانە خاوەنی سەر و مێشک و جەستەی خۆیەتی، بەڵام یەک شادەماری سەرەکییان هەیە لەسەریاندا، ئەمەیش حاڵەتێکی دەگمەنە لە سەدا ٢ بۆ ٦ منداڵی دووانە ئەگەری هەیە بەوشێوەیە لەدایکببن لە جیهاندا.

بەمەبەستی جیاکردنەوەیان پزیشکان زۆر هەوڵیاندا و سەردانی پزیشکانی هۆڵەندایشیان کردووە، بەڵام بێسوودبوو، چونکە بەجیابوونەوەیان کۆتایی بە ژیانیان دەهات.

ئەم دوو کچە دووانەیە لەبارودۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدا ژیان بەسەردەبەن، لەگەڵ ئەوەیشدا حەز بەژیان دەکەن و هەریەکەیان خاوەنی بیرکردنەوە و خەونی تایبەتی خۆیەتی.

وەرگێڕان: پەری

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure