ڤیدیۆ: ئه‌م باڵنده‌یه‌ له‌ مرۆڤ باشتر سه‌ما ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 13/07/2019‌ :: 564‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


تووتییه‌ك به‌ ناوی "سنۆوباڵ" بۆته‌ جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بۆته‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی ئینته‌رنێت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه‌ تیایدا تووتییه‌كه‌ سه‌ما ده‌كات به‌ 14 شێوازی جیاواز.


سنۆوباڵ یه‌كه‌م ئاژه‌ڵه‌ كه‌ بتوانێت له‌گه‌ڵ ئاوازی گۆرانیدا بجوڵێته‌وه‌ و سه‌ما بكات، ڤیدیۆكه‌ له‌ ساڵی 2008 تۆماركرابوو ئه‌و كاته‌ی سنۆوباڵ 12 ساڵ بوو، به‌ هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ بۆته‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی یوتیوب و ملیۆنه‌ها بینه‌ری هه‌بووه‌.


و:كێوان

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure