دەستدرێژی دەکرێتە سەر خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ

دراما و سینەما :: 09/07/2019‌ :: 8977‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

خانمە ئەکتەری هیندی ئیشا گوبتا بووە ناونیشانی رۆژنامە جیهانیەکان پاش ئەوەی خاوەنی یەکێک لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی نیودلهی بەوە تۆمەتبارکرد بە چاوەکانی دەستدرێژی کردووەتە سەر و هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی کرد.

بەپێی رۆژنامەی ئیندیانا تایمز بەهۆی ئەم جۆرە دەستدرێژیە جیاوازەوە ئیشا بووەتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

ئەم خانمە هونەرمەندە لەپۆستێکی تویتەردا باسی لەوە کرد کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانی لە چێشتخانەی هۆتێلێکدا نانی خواردووە پیاوێک لەسەر مێزەکەیان دانیشتووە و تەماشای کردووە، ئەم خانمە نوسی"هیچ دەستی تێوە نەدام و وەک هەوادارێک تەماشای نەکردم، ئایا لەدایکبوونم وەک ژن نەفرەتە؟"

دواتر لە پۆستێکی دیکەدا نوسی:"سەرەڕای ئەوەی دوو پاسەوانم لەگەڵ بوو هەستم دەکرد دەستدرێژیم کراوەتە سەر، تۆ بەرازێکی کێویت و شایەنی ئەوەیت لە زینداندا کەڕوو بکەیت".
پۆستەکانی ئەم خانمە هونەرمەندە دەنگی دایەوە و خەڵکی ڕەخنەیەکی زۆریان لێ گرت تەنانەت دەرهێنەری ناودار دیبکا بهاردواج بۆی نوسی"ئەم خانمە هونەرمەندە هەمیشە بە کۆمێنت و وێنە بوێرەکانی ناسراوە و تەنیا بەدوای ناوبانگدا دەگەڕێ".

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure