وێنەی هونەرمەندێكی ئێرانی لەگەڵ دوو كچە سەربازی ئەمریكی هەرا دەنێتەوە

دراما و سینەما :: 09/07/2019‌ :: 2861‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


مورتەزا پور گەنجی یاریزان و هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی پاش ئەوەی وێنەیەكی خۆی لەگەڵ دوو كچە سەربازی ئەمریكی بڵاودەكاتەوە، دەبێتە جێ سەرنجی ئێرانییەكان.

 

ئەو وێنەیە لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەیەكی زۆری بەدواوە بوو، لەكاتێكدا ئێران لەگەڵ ئەمریكا لە خراپترین بارودۆخ و پەیوەندیدایە.

 

كۆمەڵێك لە هەوادارانی مورتەزا پور گەنجی، رەخنەیان لەو كارەی ناوبراو گرتووە و وێنەگرتن لەگەڵ دوو سەربازی كچی ئەمریكیی، بەبێ رێزیی بەرامبەر ئێران ناو بردووە و ژمارەیەكی دیكەش ئەو كارەی پور گەنجییان بە بوێرانە ناو بردووە و پاڵپشتییان لێكردووە.

 

مورتەزا پور گەنج لە ئێستادا لە یانەی ئەلعەرەبی قەتەری یاری دەكات، دەنگێكی خۆشیشی هەیە.


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure