خانمە هونەرمەندێک پاش یەک مانگ هاوسەرگیری جیادەبێتەوە

دراما و سینەما :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3724‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری (سەباح) تەنیا پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ خانمە هونەرمەندی تورکی میرای ئەکای لە دەستگیرانەکەی ئەتیلا دگۆکان تورکیلماز جیابووەوە.

ئەم خانمە هونەرمەندە تەمەنی 19 ساڵە و لە رێگەی پەخشێکی راستوخۆ لە ئینستگرام وتی"نەمانتوانی بەیەوە بمێنینەوە و بڕیارماندا لەیەک جیابینەوە، بەڵام هەر یەکتریمان خۆشدەوێت و وەک دوو هاوڕێی نزیک دەمێنینەوە".

ئەم بڕیارە هەرای نایەوە و بۆچوونی خەڵک لەسەری بوو بە دووبەشەوە، هەندێکیان وتیان بڕیارەکەی دروستە و هەندێکی تریان نووسیان پەلەیکردووە لە بڕیارەکەی چونکە تەنیا مانگێک بەسەر پەیوەندیەکەیان تێپەڕیووە.

لە دیارترین کارە هونەریەکانی ئەم خانمە هونەرمەندە زنجیرە درامای (بەنات شەمس) و (20 دەقیقە)یە کە لەگەڵ خانمە هونەرمەندی بەناوبانگ توبا بیوکستۆن ڕۆڵی تیادا بینیوە.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز

View this post on Instagram

💚

A post shared by 𝙼𝚒𝚛𝚊𝚢 𝚊𝚔𝚊𝚢 (@miraslava.kostyeva) on



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure