ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختى راوكردنى ئاسكێك له‌لایه‌ن پڵنگێكه‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 16/07/2019‌ :: 851‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا پڵنگێک لە کۆمەڵێک ئاسک نزیک دەبێتەوە و لە هەوڵێکدا یەکێک لەو ئاسکانە بە شێوەیەکى سەرنجڕاکێش راودەکات.

لەوبارەیەوە کیڤن دۆلاى تەمەن 57 ساڵ کە ڤیدیۆى ئەو دیمەنەى بڵاوکردۆتەوە دەڵێت: "من سەرقاڵى ئەوە بووم کە چەند وێنەیەکی ئەو پڵنگە مێیە لەگەڵ بێچووەکانى تۆماربکەم، بەڵام لەپڕ بێچووەکانى لە ژێر درەختێکدا داناو و بۆنێکى کرد و بۆ دەرچوو، منیش کەوتمەدواى و بینیم خۆى ماتداوە لە جێگایەکدا، کاتێک سەرنجمدا چەند ئاسکێکم بینى، ئیتر لەوە دڵنیابوومەوە کە  ڤیدیۆیەکى سەرنجڕاکێش بە کامێراکەم تۆمار دەکەم".

ئەوەشدەخاتەروو: "دواى چەند خولەکێک لە چاوەڕوانى، لە پڕێکدا پڵنگەکە هێرشى کردە سەریان و ئاسکەکانیش بەرەو دارستانەکە هەڵاتن، بەڵام یەکێک لەو ئاسکانە بڕیاریدا بە شاخەکەى بجەنگێت و لە پڕێکدا گەڕایەوە بە ئاڕاستەى ئەو پڵنگە خۆى هەڵدا، بەڵام پڵنگەکە بە شێوەیەکى سەرنجڕاکێش لەگەڵ سوڕانەوەى ئاسکەکە یەکسەر خۆى بۆ هەڵدا و لەهەوادا ملى گرت و داى بەزەویدا منیش توانیم ئەو دیمەنە سەرنجڕاکێشە بە کامێراکەم تۆمار بکەم".

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure