ده‌یان هێكتار زه‌وى له‌ سنه‌ ده‌كرێته‌ باخ و پاركى حه‌وانه‌وه‌

ژینگە :: 08/07/2019‌ :: 642‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای سنه‌-ى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌نیازن گه‌وره‌ترین كۆگای دانه‌وێڵه‌ی سنه‌ بگۆڕن و بیكه‌ن به‌ حه‌وت باخ و پارك بۆ حه‌وانه‌وه‌ى دانیشتوانى شاره‌كه‌ و گه‌شتیاران و خزمه‌تكردن به‌ كه‌لتووری پارێزگاكه‌.

 
به‌گوێره‌ی راپۆرتی نووسینگه‌ی به‌شی كوردستانی ئیسنا، ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تى"پرۆژه‌ی گۆڕانی كۆگای دانه‌وێڵه‌ی سنه‌ بۆ حه‌وت باخ و پاركی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ 32 هێكتار زه‌ویدا ده‌بێت كه‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ى له‌وجۆره‌یه‌ تائێستا له‌ئێران-دا كرابێت".


زه‌وییه‌كانی كۆگای دانه‌وێڵه‌ی سنه‌ له‌نێوان چه‌ندین پارچه‌زه‌ویی دیكه‌ی حكومیدان كه‌ نه‌ك هه‌ر هیچ جۆره‌ به‌كارهێنانێكی به‌سوودیان نییه‌، به‌ڵكو زیانییان بۆ شاره‌كه‌یش هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیارداوه‌ بكرێنه‌ شوێنێكی به‌سوود بۆ دانیشتوان و ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ گه‌شت و گه‌شیاریى روو له‌ شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.


 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure