پاڵەوانێکی فیلمی ریسالە کۆچی دوایی کرد

دراما و سینەما :: 08/07/2019‌ :: 3216‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


دوێنی ئەکتەری لیبی عەلی ئەحمەد سالم لە تەمەنی 81 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا، ئەم هونەرمەندە هەمان کەسە ساڵی 1976 لە فیلمی ریسالەدا ڕۆڵی سەحابە (جەلیل بیلال بن ڕەباح)ی بینی.

 
ئەم هونەرمەندە لە سەرەتادا بێژەربووە و دواتر چووەتە جیهانی هونەری و چەندین شانۆی بەناوبانگی پێشکەش کردووە وەک (سەورەت ئەلزنج) و زنجیرە درامای (مەحکەمەت شوعەرا) و (ریحلە ئیلا) و چەندین کاری دیکە.


شایەنی ئاماژەیە ئەم هونەرمەندە زیاتر بە ڕۆڵی سەحابە (جەلیل بلال بن ڕەباح)ی ناو فیلمی ڕیسالە بەناوبانگە، ساڵی 2017 لە قاهیرە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure