ییت بۆ یەکەمجار وێنەی منداڵەکەی بڵاودەکاتەوە

دراما و سینەما :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 8157‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ئەکتەری تورکی ناودار تۆڵگهان سایشمانی ناسراو بە ییت لە ڕێگەی ئینستگرامەوە ئاشکرایکرد بووە بە باوک و وێنەی منداڵەکەی بڵاوکردەوە.

 

ساڵی 2017 تۆڵگاهان و شاجوانی پێشووی جیهان ئەلمادا ئیبازی هاوسەرگیریکرد و مانگی ئایاری ئەمساڵ یەکەم منداڵیان لەدایکبوو و ناویاننا ئیفهان.

دواین کاری ئەم ئەکتەرە زنجیرە درامای (یەک هیوا بەسە)یە و وابڕیارە زنجیرە درامایەک بەناوی (پاڵەوان) پێشکەش بکات کە باس لە چیرۆکی یاریزانێکی بۆکسین دەکات، هەربۆیە لەم ماوەیەدا سەرقاڵی ڕاهێنانکردنە لەسەر ئەم وەرزشە.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure