خانمە هونەرمەندێک بە مردوویی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

دراما و سینەما :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 11438‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

خانمە هونەرمەندی کۆری (جۆن می سیۆن) بە مردوویی لە ژوورەکەیدا دۆزرایەوە و هەواڵی مردنەکەی هەوادارانی شۆککرد.

 
بەپێی ماڵپەڕی هۆلیود ڕیپۆرتەر پۆلیس گومانی ئەوە دەکات ئەم خانمە هونەرمەندە خۆی کوشتبێت، چونکە هیچ نیشانەیەکی لێدان بە جەستەیەوە نییە و ژوورەکەش تێکنەدراوە، ئەمە جگە لەوەی ئەم خانمە هونەرمەندە خەمۆکی هەبووە.


پۆلیسی کۆریا بە ماڵپەری Le Figaroی فڕەنسی ڕاگەیاند:"گومانی ئەوە دەکەین جۆن می سیۆن بەهۆی خەمۆکیەوە خۆی کوشتبێت، چونکە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی گیانی لەدەستداوە و دایکی زۆر نەخۆشە".

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پیاداچونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure